پسپۆڕێکی تەندروستی: رۆژانە خواردنی کەرەوز و شویت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر جەستە دروستدەکەن

پسپۆڕانی تەندروستیی بە گرنگییەوە باس لە خواردنی سەوزەوات دەکەن بەشێوەیەکی بەردەوام، بەڵام ئەو سەوزانە کامانەن کە سوودی زۆریان هەیە و سوودەکانیان کامانەن؟

دکتۆرە یکتیرینا کاشوخ، پسپۆڕێکی تەندروستیی خۆراکە، ئەو دەڵێت، سەوزەواتەکان سوودی بەرچاویان دەبێت بۆ جەستەی مرۆڤ ئەگەر بێت و بەشێوەیەکی دروست بخورێن.

لەناو سەوزەواتەکاندا باسی لە کەرەوز کردووە و دەڵێت، رێژەیەکی بەرزی ڤیتامین سی تێدایە، کە سێ هێندەی ئەو رێژەیەیە کە لە پرتەقاڵدا هەیە، جگە لەوەی ڤیتامین K تێدایە و خواردنی تەنها 10 گرامی بەشێوەی رۆژانە، هەموو پێویستی رۆژ دابیندەکات.

دواتریش باسی شویت دەکات و دەڵێت، “دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و کالسیۆم و ئاسن و ڤیتامین سی، کە یارمەتی زوو چاکبوونەوەی برین دەدات لە جەستەدا، هاوکات لەگەڵ یارمەتیدانی هەرسکردنی خۆراکی قورس و کەمکردنەوەی کولیسترۆڵی خوێن.

پیازی سەوز لە پلەی سێیەمدا هاتووە، سیستەمی بەرگریی لەش بەهێز دەکات و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە سەرمابوون.

لە پلەی چوارەمدا، جەرجیڕ دێت، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و کالسیۆم و بەرپرسن لە بەهێزی ئێسک و رێکخستنی لێدانی دڵ.

زەنجەفیل لە پلەی پێنجەم دادەنێت، پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و مەنگەنیز و ڤیتامینەکانی A و B و C لەخۆدەگرێت، وەک بەهاراتێک لەگەڵ ماسی و گۆشت و سەوزە بەکاردێت و وەک پێکهاتەیەکی بنەڕەتی لە ئامادەکردنی خواردنەوەکان بەکاردێت. زەنجەفیل یارمەتی چارەسەرکردنی کۆکە دەدات و ئازاری سوڕی مانگانەی خانمان کەمدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share