بەرکەوتنی تیشکی خۆر چی بەسەر جەستەی مرۆڤ دەهێنێت؟

لە چەند رۆژی رابردوودا مردن بەهۆی گەرماوە بە تایبەت لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا بووە باسی گەرمی میدیاکان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی بەشداریی رێورەسمەکانی حەجیان کردبوو بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوە گیانیان لەدەستدابوو.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر چەندین زیانی بۆ تەندروستیی هەیە لەوانەش:

-مێشک، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مێشک رووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە لە وەرگرتنی زانیارییەکان، هەستی درکپێکردنی دادەبەزێت، توانای بڕیاردانی نابێت، بۆیە کەسەکە ئەگەری کەوتن یان لە هۆشخۆچوونی دەبێت.
لە دۆخی زۆر خراپدا ئەگەری تووشبوونی مێشک بە هەوکردن هەیە.

-پێست، ئەرکی پێست ساردکردنەوەی جەستەیە لە کاتی بەرکەوتنی گەرما لە رێگای ئارەقکردنەوەوە، بەڵام کاتێک پلەی گەرمی بە شێوەی نائاسایی بەرزدەبێتەوە پێست ناتوانێت بە رێکوپێکی بەو ئەرکەی خۆی هەڵبستێت بۆیە هاوسەنگی کارکردن لەدەستدەدات.

-دڵ، شارەزایانی بواری تەندروستیی دەڵێن، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان کێشەکانی دڵ و بەرکەوتنی تیشکی خۆر هەیە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و پیسبوونی هەوا مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بە رێژەی 75% زیاددەکات.

-سییەکان، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کاریگەری لەسەر کارکردنی سییەکان هەیە، بە تایبەت لەو کەسانەی بەدەست نەخۆشی سییەکانەوە دەناڵێنن.

-گورچیلەکان، کاتێک جەستە بەهۆی گەرماوە وشکدەبێتەوە یەکەم ئەندام کە کاریگەریی لەسەر دەبێت گورچیلەکانە، کە تەنانەت بۆی هەیە لەکارکەوتنی گورچیلەی لێبکەوێتەوە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاد لە پێویستی پلەی گەرما.

بەپێی توێژینەوەیەک لە پلەی گەرمی بەرزدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە بە رێژەی 30% بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی پۆستێکی لە کەرکوک هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

پسپۆڕێکی تەندروستی: رۆژانە خواردنی کەرەوز و شویت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر جەستە دروستدەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share