وەزارەتی دارایی عێراق بڕیار لەسەر مووچەی مانگی حوزەیران دەدات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران رەوانەی بەغداد بكرێت وردبینی تێدا دەكرێت و مووچەی مانگی حوزەیران دەنێردرێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران رەوانەی بەغداد بكرێت وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی تێدا دەكات و هەر كات وردبینییەكە بە كۆتاهات راستەوخۆ مووچەی مانگی حوزەیران دەنێردرێت و هیچ گرفتێک بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران نەماوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمڕۆ راگەیەندرا كە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانی داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتەوە زانیاری بۆ “ئێستا” ئاشكرادەكات

بڕیارە سبەی شاندێكی باڵای “چێوەی هەماهەنگی” بەسەرۆكایەتیی نوری مالكی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكاندا گفتوگۆبكەن…
Total
0
Share