بۆچی فڕۆکە رەنگی سپییە؟

گەر سەرنجی رەنگی زۆرینەی فڕۆکەکان بدەیت رەنگی سەرەکی تێیاندا سپییە، پێگەیەکیش هۆکارەکانی ئاشکرادەکات.

پێگەی MotorBiscuit، لە دوای حەفتاکانی سەدەی رابردوو کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی فڕۆکە دەستیانکرد بە بۆیەکردنی فڕۆکەکانیان بە رەنگی سپی ئەنجامدانی ئەم هەنگاوەش چەند هۆکارێکی لە پشت بوو لەوانەش:

-بەهۆی ئاستی رەنگدانەوەی تیشکی خۆرە لەسەر رەنگی سپی، کە وادەکات، بەشی ناوەوەی فڕۆکەکان بە تایبەت لە وەرزە گەرمەکاندا بە فێنکی بمێنێتەوە.

-کێشی بۆیەی سپی سووکترە بەراورد بە رەنگە تۆخەکان.

-چالاکی سووتەمەنی فڕۆکە لەگەڵ رەنگە کاڵەکاندا زۆرترە بەراورد بە رەنگە تۆخەکان.

-ئەگەر رەنگی فڕۆکەکە سپی بێت، ئاسانتر کێشەکانی سەر رووی فڕۆکەکە هەستیان پێدەکرێت.

-رەنگی سپی درەنگتر کاڵ دەبێتەوە بەراورد بە رەنگە تۆخەکان.

-باڵندەکان لە ئاسماندا بە ئاسانی دەتوانن بە رەنگە سپییەکەیدا فڕۆکەکان بناسنەوە.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و چوار برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانیی هەرێم: لە هەموو جێگەیەک مەلە مەکەن و ئەم رێنماییانە لەبەرچاوبگرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپرسییەك: 14%ی خەڵك پێشبینی داگیركردنی زەوی دەكەن لەلایەن بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكانەوە

ڕووپێوێكی جیهانی كە كۆمپانیایەكی ڕاپرسیی فەرەنسی (ئیبسۆس) ئەنجامیداوە، ‏دەریدەخات 14%ی دانیشتووانی جیهان باوەڕیانوایە لەمساڵدا داگیركارییەكی بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكان ڕوودەدات.‏…
Total
0
Share