لیژنەی ئەمنیی پەرلەمانی عێراق: سەربازگەکانی سوپا پێویستیان بە نوێکردنەوە هەیە

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیلەوە کردەوە، سەربازگەکانی سوپای عێراق پێویستیان بە نوێکردنەوە هەیە بۆ ئەوەی پەرە بە توانای هێزە چەکدارەکان بدرێت.

یاسر ئەسکەندەر وەتوت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ”سەربازگەکانی سوپای عێراق پێویستیان بە گەشەپێدان و نوێکردنەوە هەیە لە هەموو ئاستەکاندا بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای هێزە چەکدارەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە”.

دەشڵێت، ”سەربازگەکانی ئێستا هیچ میکانیزمێکی مۆدێرن و پێشکەوتوویان تێدا نییە بۆ ئەنجامدانی مەشق و راهێنان بە سەربازەکان، پێویستە گرنگی راستەقینەیان پێبدرێت و بە شێوەیەک پەرەیان پێبدرێت کە لەگەڵ گەشەپێدانی سەربازیدا بگونجێت”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئەمنیی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، ”تەنانەت لە مەشقەکاندا دەبێت شێوازی مەشق و راهێنان پەرەی پێبدرێت بۆ ئەوەی توانای سەربازەکان لە سەربازگەکاندا بنیاد بنرێت بەتایبەت ئەفسەرەکان”.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی هەرێم لەبارەی ساڵی نوێی خوێندنی 2024/ 2025 بڕیاریدا

بابەتی دواتر

دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share