یەک ملیۆن نەمام لە عێراق دەچێندرێت

لەپێناو فراوانکردنی پڕۆژە کشتوکڵییەکان و پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ، یەک ملیۆن نەمام لە عێراق دەچێندرێت.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی سەوزکردن و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و سەوزایی، 54 هەزار نەمام لە ناوچەکانی عێراقدا چێندران.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەمزووانە ژمارەی ئەو نەمامانەی دەچێندرێن، دەگەیەندرێنە یەک ملیۆن نەمام و دارخورما و رێژەکەی زیاتر دەکرێت، هەروەها لە رێگای سیستەمێكی ئاودێرییەوە چاودێری دەکرێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا کار لەسەر دابینکردنی چەند پارچە زەوییەک دەکرێت بە رووبەری 170 هەزار مەتر سێجا بۆ پاڵپشتیکردن لە پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، لەگەڵ دابینکردنی 219 بیری ئاو بەبێ بەرامبەر، ئامانجیشیان فراوانکردنی رووبەری سەوزایی و گەشەپێدانی کەرتەکەیە لە عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران بایکۆتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ناکەن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران…
زیاتر ببینە

بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی ئێستا: لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەغداد زیاتر لە 90 ملیار دیناری لە پارەی مووچە بڕیوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 90 ملیار دینار لە پارەی…
Total
0
Share