چەند رێنماییەک بۆ رێگریکردن لە سکچوون و رشانەوە

پزیشکێک چەند رێگاچارەیەک بۆ رێگریکردن لە سکچوون و رشانەوە دەخاتەڕوو.

د. پشدەر عبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، رایگەیاند، هۆکارەکانی سکچوون و رشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە، چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.

دەشڵێت، لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین، یان نەخۆشیی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆرۆنا یان چەندین هۆکاری دیکە بن.

لەبارەی رێنماییەکان بۆ رێگریکردن لەو نەخۆشییە د. پشدەر عەبدوڵا دەڵێت، بۆ رێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:

1-هەموو ئاوێک بکوڵێنە ئینجا ساردی بکەرەوە و بۆ خواردنەوە بەکاریبهێنە.

2-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.

3-سەوزە و میوە پێش خواردنیان جوان بشۆرەوە.

4-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.

5-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.

6-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.

7-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.

8-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە رێگای لینکێکەوە ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی باڵای بەردەوامی…
Total
0
Share