دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بكوژی سێوان قادر و منداڵەكانی پەسەندكرد

بڕیاری دادگای تاوانی لە سلێمانی پەسەندكرد فۆتۆ: شڤان هەركی

دادگای پێداچوونەوەی سلێمانی بڕیاری پێشووی دادگای تاوانی پەسەندكرد، تایبەت بە سزای لەسێدارەدانی بكوژی سێوان قادر و منداڵەكانی.

ئەمڕۆ دووشەممە دادگای پێداچوونەوەی سلێمانی بڕیاری دادگای تاوانی لە سلێمانی پەسەندكرد، كە پێشتر تایبەت بە لەسێدارەدانی هاوسەرەكەی سێوان قادر دەریكردبوو.

لە 16ی كانونی یەكەمی 2018، له ‌گه‌ڕه‌كی ئاسوده‌ی قەزای چه‌مچه‌ماڵ، سێوان قادر و سێ‌ منداڵی لە روداوێكدا لەناو ماڵەکەی خۆیاندا سوتان‌، بەهۆی روداوەكەوە منداڵەكان دەستبەجێ‌ گیانیانلەدەستدا، دایكیشیان پاش چەند ڕۆژێك مانەوە لە نەخۆشخانە، لە 24ی هەمان مانگ گیانیلەدەستدا.

لە 11ی ئابی 2020، دوای 16 دانیشتنی دادگا، بڕیاری لەسێدارەدان بۆ هاوسەرەكەی سێوان دەرچوو، كە تۆمەتباربوو بە سوتاندنی سێوان و منداڵەکانی، پاش دەرچوونی بڕیارەكە، کەسوکاری تاوانبار داوای پێداچونەوەی بڕیارەکەیان پێشكەشكرد، بەڵام دادگای پێداچوونەوەی سلێمانی بڕیاری پێشووی دادگای تاوانی پەسەندكرد.

سێوان، بەر لە گیانلەدەستدانی، هاوسەرەكەی بە ئەنجامدانی تاوانەكە تۆمەتباركرد، دواتریش لەلایەن دادگاوە تۆمەتەكەی بەسەردا یەكلاكرایەوە.

بابەتی پێشتر

منداڵانی پۆلی یەک "زۆرینەیان نەخوێندەوارن"

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەولێر کەیسی 9 دەستگیرکراوی دیكەی بادینانی ئاڕاستەی دادگا کرد

بابەتی پەیوەندیدار