حەمید رەحیم دوای بەجێهێنانی فەریزەی حەج گیانیلەدەستدا

حاجییەکی خەڵكی گەرمیان دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەککە گیانیلەدەستدا.

حاجییەکە ناوی حەمید رەحیم_ە و خەڵكی گوندی سێ تەپانی سنووری قەزای كەلار و موختاری گوندەکە دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیانیلەدەستداوە.

ناوبراو پێش گەشتەکەی بۆ عەرەبستانی سعودیە نەخۆشی دڵی هەبووە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانیلەدەستداوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی رێورەسمی حەجی ئەمساڵ تا ئێستا هەشت حاجی خەڵکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share