وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڕیاردراوە شوێنانه‌ی كه‌ئاژه‌ڵیان لێ سه‌رده‌بڕدرێت بەتایبەتی له‌مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و رێگا سه‌ره‌كییه‌كان دابخەن و هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دیارده‌ی سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی سەربڕخانە رەسمییەکان قەدەغەیە و ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاژه‌ڵیان لێسه‌رده‌بڕدرێت بەتایبەتی له مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و رێگا سه‌ره‌كییه‌كان دادەخرێن و سەرپێچیکاران سزادەدرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، قەدەغەكردنی هاتوچۆ و گواستنەوەی ئاژەڵ (مانگا، مه‌ڕ و بزن)، هەروەها هاوردەكردنی گۆشت و پێستە و بەرووبوومی ئاژەڵ بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەر ناوچەیەك یان پارێزگایەك كە نەخۆشیەكەی تێدا سەرهەڵبدات بەشێوەیەكی كاتی.
جەختیشیکردەوە، رێگریكردن له هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ به شێوه‌ی نافه‌رمی و بەڕێگەی نایاسایی و به‌بێ مۆڵه‌تی رەسمی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له سنووره‌كانی ده‌ره‌وە و له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكان بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.
وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکراشیکردووە، وەزارەت رێككاری پێویستی گرتۆته‌به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی رشاندنی شوێنی ئاژه‌ڵ و سەربڕخانەكان و مەیدانی ئاژەڵان و شوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بۆ له‌ناوبردنی مشه‌خۆری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم.