کوشتارگەی سلێمانی: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی قوربانیکردن کەمتر دەبێت

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو، رێژەی قوربانیکردن کەمتر دەبێت”.

د. شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ کە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان بوو 470 ئاژەڵی بچووک لەگەڵ 50 ئاژەڵی گەورە بۆ قوربانیکردن لە کوشتارگەی سلێمانی سەربڕاون.

وتیشی، ساڵانە لە یەکەمین رۆژی جەژندا زیاتر قوربانی لەلایەن رێکخراوەکانەوە ئەنجامدەدرێت و رۆژەکانی دیکە لەلایەن هاوڵاتییانەوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی، “ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو، رێژەی قوربانیکردن کەمتر دەبێت بەوپێیەی نرخی ئاژەڵ  بەرزە “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ شه‌خته‌ دروستده‌بێت و به‌فربارین كۆتایی دێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانيى هه‌رێمى كوردستان پێشبینییه‌كانى ئه‌مڕۆ و ‏سبه‌ینێی كەشوهەوای پارێزگاكانى هه‌رێمى بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه‌…
Total
0
Share