راكان جەبوری بۆ ماوەیەكی كاتی دەستبەرداری پۆستەكەی بوو

پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت جێگرەكەی بۆ راییكردنی كاروبارەكانی پارێزگاكە راسپارد.

بەپێی زانیارییەكان راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی دەچێتە وڵاتی توركیا و لە نووسراوێكدا عەلی حەمادی جێگری دەستنیشانكرد، بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی پارێزگاكە.

تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی نەخۆشییەكە و ماوەی مانەوەی لە توركیا ئاشكرانەكراوە و تەنها لە نووسراوەكەدا ئاماژە بە رادەستكردنی دەستەڵاتەكانی كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی زیادكردنی مووچە و پارەی تەرخانكراو بۆ پلەبەرزكردنەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كارەكانی تایبەت بە پلەرزكردنەوەی مامۆستایان لە پەروەردەكان لە قۆناغی كۆتاییدایە و دەشڵێت،…
Total
0
Share