بۆ ئەمساڵ ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکوک ناگێڕدرێت

بەهۆی ئەوەی نەورۆزی ئەمساڵ دەکەوێتە ناو مانگی رەمەزانەوە، ئاهەنگی تایبەت لە شاری کەرکوک ناگێڕدرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، دوای کۆبوونەوەی حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک کە دوێنی لە بارەگای مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەسەر ئاستی پەیوەندییەکان بەڕێوەچوو، تێدا بڕیاردرا کە لەرۆژی 20 ی ئازار کە دەکاتە ئێوارەی نەورۆز و هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ئازادکردنی کەرکوک ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای دێرینی شارەکە بکەنەوە.

ئاشکراشیکرد، جیاواز لەساڵانی رابردوو بۆ ئەمساڵ هیچ جۆرە ئاهەنگێک ناگێردرێت بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە مانگی رەمەزانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا: ناوی سێ یەکەمەکان بەمەبەستی دامەزراندن ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی دامەزراندن، سبەی لیستی ناوی سێ یەکەمەکان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین.…
Total
0
Share