مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات.

لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، هیوادارین رۆژانی جەژن بەخێر و خۆشی و ئارامی بەرنەسەر.

هەر لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا هاتووە، لەم بۆنەیەدا پێویست دەكات هەمووان بەگیانی لێبوردەیی ئاشتەوایی و گەردەن ئازادی ئەم جەژنە پیرۆز بكەین، تا گەلەكەمان بە ئاسوودەیی و دوور لە هەر بارگرژییەك، جەژن و یاد و بۆنە ئایینی و نیشتمانی و نەتەوەییەكان بە خۆشی و شادی بكەنەوە.

بابەتی پێشتر

لە گەرمیان منداڵێك کەوتە پرۆژەیەکی ئاوەوە و خنکا

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share