لە گەرمیان منداڵێك کەوتە پرۆژەیەکی ئاوەوە و خنکا

لە گوندی شێخ لەنگەری سەر بە ناحیەی کوڵەجۆ منداڵێک کەوتە پرۆژەیەکی ئاوەوە و خنکا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی شێخ لەنگەری سەر بەناحیەی کوڵەجۆ تەرمی منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی محەمەد دڵشاد باقی هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کە بەهۆی خنکان لە ئاودا گیانیلەدەستدابوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەوتەی کەسوکاری منداڵەکە، دانیشتووی قەزای کفرین و بە سەردان هاتوونەتە گوندی ناوبراو منداڵەکەیان لەماڵ دەرچووە و کەوتووەتە پرۆژەی ئاوەوە کە نزیکی ماڵەکەیان بووە و لە ئەنجامدا گیانیلەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پێشتر

سعودیە ژمارەی حاجییانی ئەمساڵی راگەیاند

بابەتی دواتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share