قوباد تاڵەبانی و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سلێمانی کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازی کرد لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدی یاوەری.

لە پێشوازییەکەدا هەریەکە لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە ئامادەییان هەبوو.

دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا.

هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانیان کرد و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی کاری هاوبەش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا.

بابەتی پێشتر

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە شاری سلێمانی

بابەتی دواتر

کەشناسی: رۆژانی جەژن پلەی گەرمی بەرزتر دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share