پارێزگاری كه‌ركوک: خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له‌سه‌ر نیشته‌جێكانیان تاپۆ ده‌كه‌ین

پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەگوێرەی بڕیارێک تەواوی خانووەكانی گەڕەكی نەورۆز لەسەر ئەو كەسانە تاپۆ دەكەین كە تێیدا نیشتەجێن.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک ئاشکرایکرد، هەوڵدان بۆ چارەسەكردنی كێشە و گرفتی هاوڵاتییان بەبێ جیاوازی، كاری لەپێشینەمانە، پاش دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیی لەنێوان دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز و سوپای عێراق، بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی گەڕەكەكەمان كرد و دوای پەیوەندیكردنمان بە سوپاسالاری عێراق، توانیمان رێگری لە دەركردنی خێزانەكانی ناو ئەو گەڕەكە بكەین.

وتیشی، دواتر فەرمان بە كشانەوەی هێزەكانی سوپا كرا، چونكە سوپا بیانووی ئەوەی دەهێنایەوە كە خاوەندارێتیی ئەو خانووانە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق، بەپێی بڕیاری 320ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە لە ساڵی 2022 دەرچووە، تەواوی خانووەكانی گەڕەكی نەورۆز لەسەر ئەو كەسانە تاپۆ دەكەین كە تێیدا نیشتەجێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت. بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: کۆمەڵێک رێوشوێنمان گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، رەزامەندیی هاوڵاتییان لە ئەدای فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە چۆنییەتی راپەڕاندنی کاروبارەکان گرنگترین…
Total
0
Share