ئەو كەسانەی دەبێت لە خواردنی شووتی دووربكەونەوە

شووتی یەکێکە لەو میوە هاوینەییانەی زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن، بەهۆی تامە خۆش و بەها خۆراکییە بەرزەکەیەوە، بەڵام هەندێك لە نەخۆشانی قۆڵۆن لە ترسی خراپتربوونی نیشانەکانیان ترسیان لە خواردنی هەیە.

لەم ڕووەوە کاریگەریی شووتی لەسەر نەخۆشیی ریخۆڵە رووندەکەینەوە، بەپێی سایتی (livestrong).

خواردنی شووتی کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەو كەسانە دەبێت کە نەخۆشیی قۆڵۆنیان هەیە، چونکە رێژەیەکی بەرزی FODMAPs لەخۆدەگرێت، کە جۆرێکە لە کاربۆهیدرات کە بە شێوەیەکی خراپ لە ریخۆڵەدا هەڵدەمژرێت.

کاتێک ئەم کاربۆهیدراتانە دەگەنە قۆڵۆن بەبێ ئەوەی هەرس بکرێن، دەبنە خۆراک بۆ بەکتریاکانی ئەوێ.

ئەمەش دەبێتە هۆی تەخمیربوونی ئەم بەکتریایانە و دروستبوونی غازات، هەروەها دروستبوونی نیشانەکانی نەخۆشی قۆڵۆن وەک ئاوسانی سک، ئازاری سک، سکچوون و قەبزی.

تووشبووانی قۆڵۆن دەبێت چی بکەن؟
ئامۆژگاری ئەو نەخۆشانە دەکرێت کە خۆیان لە خواردنی شووتی بەدووربگرن، یان بە رێژەیەکی سنووردار بیخۆن و چاودێریی کاریگەرییەکانی لەسەر نیشانەکانیان بکەن، ئەمە جگە لەوەی راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری لەسەر خۆراکی گونجاو بۆ ئەو دۆخەیان.

بابەتی پێشتر

بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە دەبن

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کاتی گەرمادا پیاز بخۆ

شارەزایانی بواری پزیشکی رێنمایی دەدەن لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا پیاز بخۆن. پیاز بەهۆی ئەو پێکهاتانەی تێیدایە، جەستە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا گۆڕاوە هیندییەكە خێرا بڵاودەبێتەوە و بەرگەی ڤاكسینەكان دەگرێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، جۆرە گۆڕاوە هیندییەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یەكێكە لە هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی خێرا لە هیندستان،…
Total
0
Share