حكومەتی عێراق بە رەسمی بڕیاری دانپێدانی بۆ زانكۆی چەرموودا دەركرد.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆكی زانكۆی چەرموو رایگەیاند لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە دانپێدانان بۆ زانكۆكەیان دەرچووە و چیتر مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكە بێبەش نابن لەو ئیمتیازات و دامەزراندنانەی كە زانكۆكانی تر دەیانگرێتەوە.
راشیگەیاندووە، چەند گرفتێكمان هەیە لە نەبوونی شوێن و ژمارەی مامۆستای پێویست لە هەوڵدان چارەسەری بكەن.
جێی ئاماژە بۆكردنە، زانكۆی چەرموو لە ساڵی 2014 دامەزراوە و لە سێ بەشی سەرەكی پێكدێت دوای 10 ساڵ بە هەوڵی چەند ئەندام پەرلەمانێك لەوانە توانرا دانپێدانان بۆ زانكۆكە وەربگیرێت.