وەزارەتی پەروەردە دەستپێکردنەوەی خوێندنی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان لە ڕۆژی 17ی ئەم مانگەوە دەوامی خوێندنگەکان بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەکاتەوە.

لە یەکێک لە بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، “پێش وادەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزیی ئەگەر هەڵسەنگاندنی تەندروستی ڕێگا بدات خوێندنی ناو پۆل بە شێوازی (تەناوب) دەستپێدەکاتەوە و ئەگەر دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ڕێگەی نەدا تەنها تاقیکردنەوەکانی وەرزی ئەنجام دەدرێت لەسەر بنەمای خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین”.

هەر بەپێی بڕیارەکان “ئەو قۆناغانەی پەیمانگاکان کە بابەتی پراکتیکیان هەیە لە پەیمانگا حوکمی و ناحوکمییەکان، دەتوانن لە بینای پەیمانگا لەژێر ڕێنمایی پەیمانگاکە و تەندروستیدا بیخوێنن”.

May be an image of text

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەرز و نزمیی دۆلار نرخی بەرهەمە خۆراکییەکانی ناجێگیرکردووە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ناجێگریی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، نرخی بەرهەمە خۆراکییەکانیش ناجێگیرە، ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەکانی قائیمقامیەت…
Total
0
Share