گۆگڵ تایبەتمەندییەك بۆ رێگری لە دزینی مۆبایل زیاددەكات

كۆمپانیای گۆگڵ بڵاویكردەوە، بەرازیل دەبێتە یەكەم وڵات تاقیكردنەوەی سیستمێكی لەسەر دەكرێت كە پشت بە زیرەكیی دەستكرد دەبەستێت بۆ رێگری لە دزینی ئەو جۆرە مۆبایلانەی بە سیستمی ئەندرۆید كاردەكەن.

هەڵبژاردنی وڵاتە گەورەكەی ئەمریكای لاتین لەخۆوە نەبووە، بەڵكو وڵاتەكە لە خولەكێكدا نزیكەی دوو رووداوی دزینی مۆبایلی تیادا روودەدات، بەتایبەت لە شارە گەورەكانی وەك ساوپاولۆ یان ریۆ دی جانیرۆ.

بڕیاریشە نمونەی تاقیكردنەوە بۆ بەكارهێنەران لە بەرازیل لە تەمموزی داهاتووەوە بەردەست بێت.

تایبەتمەندییە سەرەكییە نوێیەكەی سیستمەكە “زیرەكیی دەستكرد بەكاردەهێنێت بۆ ئاشكراكردنی ئەوەی ئایا ئەو كەسەی مۆبایلەكە لە دەستت دەڕفێنێت و هەڵدێت بە راكردن دەڕوات، سواری ماتۆڕدەبێت یان ئۆتۆمبێل” بەپێی گۆگڵ.

روونیشیدەكاتەوە، لەكاتی ئاشكرابوونی جوڵەی پەیوەست بە دزییەكە، شاشەی مۆبایلەكەت بە خێرایی بلۆك دەبێت، بۆ رێگری لە رفێنەران لە گەیشتنە زانیارییەكانت.

گۆگڵ تایبەتمەندییەكی نوێی دیكەشی ئاشكراكرد، كە خۆی دەبینێتەوە لە توانای بلۆككردنی گەیشتنە زانیارییەكانی مۆبایلەكە لە دوورەوە بەبێ ئەوەی پێویستت بە وشەی تێپەڕ (پاسۆرد) بێت، بەڵكو تەنها لەڕێی بەكارهێنانی ژمارەی مۆبایلەكەوە.

ئەم تایبەتمەندییانە لەو كاتانەشدا چالاك دەبێت كە مۆبایلەكە بە هێڵی ئینتەرنێتەوە پەیوەست نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی كۆرۆناوە چ پەیوەندییەكی بە هەورەبروسكەوە هەیە؟

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی پەیوەندیی نێوان کەمبوونەوەی حاڵەتی هەورەبروسکە و قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی کۆرۆناوە ئاشکرادەکات، بەپێی تویژینەوەکە، لەدوای قەدەغەی…
زیاتر ببینە

کاتژمێر چەندە لەسەر ڕووی مانگ؟.. هەوڵە زانستییەکان بۆ دیاریکردنی کات لەسەر ئەو هەسارەیە

بەو پێیەی چالاکییەکانی چوونە سەرمانگ زیادیانکردووە و پێشبینی دەکرێت زیاتریش بن، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا دەیەوێت پێوەرێکی کاتی…
Total
0
Share