کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

کرێکارێک لە قەزای کەلار لەکاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش برینداربوو.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەمە لە گەڕەکی کەلاری نوێی قەزای کەلار کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە رووداوەکەدا کرێکارێکی دیکەش برینداربوو دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

عەلی جەمال، رایگەیاند، ئەو کرێکارە ناوی (یادگار سالار)ە، لەدایکبووی ساڵی 2004 ە، پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: هێرۆ خان لەسەردەمی تەنگژەکاندا بوێرانە داکۆکی لە یەکێتی و حزبایەتیی راستەقینە کرد

بابەتی دواتر

تائێستا 50 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك هەلی كار راگەیەندرا

كارەبای دوكان ژمارەیەك هەلی كار رادەگەیەنێت و داوا لە ئارەزوومەندان دەكات فۆڕم پڕبكەنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای دوکان ژماره‌یه‌ك…
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە بە…
Total
0
Share