بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ .
لەبارەی سبەی پێنج شەممەوە ئاماژە بەوەکراوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت .
هاوکات، پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەکرێت لە سبەینێدا بەراورد بە پلەی گەرمی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبێت:
هەولێر : 41
سلێمانی : 39
دهۆک : 39
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 40
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 24
گەرمیان : 44