بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت، سبەی دەوامی خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە و تاقیکردنەوە ماوەکانی نیوەی وەرزی دووەمیش تەواودەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بەپێی نوسراوی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان، بەیانیی سبەی دووشەممە، 24/3/2025، دەوامی قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە.
دەشڵێت، رۆژانی 24-25-26-27ـی مانگی 3، تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم تەواودەکرێن .