ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی فەلافل-ە

هەموو ساڵێک لە 12ی حوزەیراندا، لە جیهان رۆژی جیهانیی فەلافل بەڕێوەدەچێت.

فەلافل، یەکێکە لە خواردنە باوەکانی وڵاتانی عەرەبی، سەرەتا لە میسر، سوریا، لوبنان و، دواتر لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبیدا بڵاوبووەوە.

بەناوبانگترین خواردنی عەرەبییە لە سەرانسەری جیهاندا، خواردنەکە ژەمێکی خۆراکی و دەوڵەمەندە بە پرۆتین و بژاردەیەکە بۆ ئەو کەسانەی کە رووەکخۆرن و شێوازی ژیانی تەندروست و رووەکی پەیڕەو دەکەن، بەڵام بە هێمای کولتوور و مێژووی خواردنێکی هاوبەش دادەنرێت.

زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی کارلێکیان لەگەڵ رۆژی جیهانیی فەلافل کرد، بەو پێیەی هەندێکیان بڕیاریان دا بە خواردنی فەلافل و هاوبەشکردنی هەندێک زانیاریی کولتووری لەسەر ئەم خواردنە بەناوبانگە ئاهەنگ بگێڕن.

بەناوبانگترین چیرۆکی فەلافل ئەوەیە کە سەرچاوەی ئەو خواردنە میسرییە و مێژووەکەی بۆ سەردەمی فیرعەونەکان “چوار هەزار ساڵ” لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

رۆژانە خواردنی چەند دەنک فستق رێگەپێدراوە؟

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share