لە بەرامبەر بڕێک پارەی زۆردا کۆپییەکی دەستووری ئەمریکا دەفرۆشرێت

کۆپییەکی دەگمەنی دەستووری ئەمریکا کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1787 لە زیادکردنێکدا نمایش دەکرێت، خەمڵاندنەکانی نرخەکەی لەنێوان 20 ملیۆن دۆلار بۆ 30 ملیۆن دۆلاردایە.

ئەو کۆپییەی دەستووری ئەمریکا لە 17ی کانونی یەکەمی 1787 لە فیلادلفیا واژوو کراوە، لەسەر دەستی دامەزرێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەوانە، بنیامین فرانکلین، جۆرج واشنتۆن و جەیمس مادیسۆن.

ئەو ناوەندەی زیادکردنەکەی ڕێکخستووە ئاشکرایکردووە، بڕیارە لە 13ی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا زیادکردنەکە ئەنجامبدرێت و نرخەکەی لەنێوان 20 بۆ 30 ملیۆن دۆلار دەبێت، ئەگەری هەیە زیاتریش بچێتەسەرەوە.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا کۆپییەکی دیکەی ئەو دەستوورە لە زیادکردنێکدا فرۆشرا بە بڕی 43 ملیۆن دۆلار.

بەپێی ناوەندەکە جگە لە تەنها 13 کۆپیی ئەو دەستوورە ئەمریکییە هیچ کۆپییەکی دیکەی نەماوە، لەکاتێکدا 500 کۆپیی هەبووە.

لەو 13 کۆپییە یانزەیان لای دامەزراوە فەرمییەکان و مۆزەخانەکانن تەنها دووانیان لای کەسایەتی و شوێنە تایبەتەکانن.

ئێستا تەنها یەک کۆپیی ماوە کە لە 4ی ئەم مانگەوە نمایش دەکرێت تا بەرواری 13ی کانونی دووەم کە ڕۆژی زیادکردنەکە و فرۆشتنیەتی لە نیویۆرک.

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ دوای سیمیۆنی بەنیازی ڕاهێنەرێکی مەزنە

بابەتی دواتر

دوایین نامەی عەبدولڕەحمان: "یەختەكەمان كونبووە، گەردنم ئازادبكەن"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share