پلاستیک گەیشتووە بە تۆوی مرۆڤ
توێژینەوەیەک مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگە ئاشکرادەکات

زانایانی وڵاتی چین لە توێژینەوەیەکی نوێیاندا توانییان پارچەی پلاستیکی ورد لەناو تۆوی مرۆڤدا بدۆزنەوە، کە ئاماژەیە بە کاریگەرییەکانی پیسبوونی ژینگە بە پلاستیک لەسەر جەستەی مرۆڤ.

توێژینەوەکە لەسەر 36 پیاو لە شاری جینانی چین ئەنجامدراوە، کە هیچ کامیان پەیوەندییان بە پیشەسازیی پلاستیکەوە نەبووە، بەڵام دەنکۆڵەی پلاسیکی پیسان لە نموونەی تۆوی هەر یەکێکیاندا دۆزیوەتەوە.

ئامانجی توێژەران زانینی کاریگەریی پیسبوونی ژینگە بووە بە پلاستیک لەسەر ئەو کەسانەی کە تەنانەت کار لە دروستکردنی پلاستیکیشدا ناکەن.

توێژەران دەڵێن، گەر توێژینەوەی دیکە ئەنجامبدرێن، بە دڵنیاییەوە کاریگەرییەکانی پلاستیک لەسەر منداڵبوونیش ئاشکرادەبن.

پێشتریش لە توێژینەوەی دیکەدا بڵاوبوونەوەی پلاستیک لە خوێن و شیری مرۆڤدا سەلمێندرابوو.

پارچەی پلاستیک لە رێگەی خواردن و خواردنەوەوە بە جەستەی مرۆڤ دەگات و بە بەشە جیاوازەکانی جەستەدا بڵاودەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هەر کەسێک ڤاکسین وەرنەگرێت ڕێگەی پێنادرێت لە شوێنە گشتییەکان کاربکات

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند، ئەوانەی مەترسین بۆ تووشبوونی هاوڵاتییان ئەگەر ڤاکسین…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکى بەریتانى: گوشراوى میوەیەک جۆرێکى هەوکردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکى نوێى بەریتانى ئاشکرایدەکات، خواردنەوەى گوشراوى میوەیەک رۆژانە دووجار یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەى نیشانەکانى هەوکردنى کۆڵۆن بەشێوەیەکى بەرچاو.…
Total
0
Share