وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکان دابەشدەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، ”کەمێک لەمەوبەر بڕی 344 ملیار و 875 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق”.
دەشڵێت، ”ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکان دەکرێت”.