لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانیی قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی قەرەبووی دارایی دەکرێنەوە”.
عەتا محەمەد، لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانیی قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، “ئەمڕۆ قەرەبووی دارایی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی دەکرێتەوە”.
دەشڵێت، “پرۆسەی قەرەبووکردنەوەکە لە گەڕەکی بەختیاری بینای کاروباری حزبیی قوباد تاڵەبانی، تەنیشت چاودێریی دارایی، پشت سەنتەری گەنجانی کۆن کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ بە ئامادەبوونی لیژنەی هەڵسەنگاندن و دوکاندارانی زیانلێکەوتوو بەڕێوەدەچێت”.
رۆژی شەممە 5ی نیسانی 2025، لە بەرەبەیاندا ئاگر لە بەشێکی بازاڕی دارەسووتاوەکە کەوتەوە و 116 دوکان و چەند شوێنێکی فۆشتنی خواردەمەنی سووتان.