قوباد تاڵەبانی لە ئیدارەی راپەڕین لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینیی دەڤەرەكە كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ ئیدارەی راپەڕین، سەر لە ئێوارەی رۆژی یەكشەمە لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینیی دەڤەرەكە كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی كرد لە چارەسەركردنی كێشە و گرفتە كۆمەڵایەتییەكان لە دەڤەرەكە و هیواشی خواست مامۆستایانی ئایینی رۆڵی زیاتر ببینین لە قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان و بەهێزكردنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.

دواتر لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ كۆمەڵێك كەسایەتی و تێكۆشەری دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەڤەری راپەڕین كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا رۆڵی تێكۆشەرانی دێرینی بەرز نرخاند و رایگەیاند، یەكێتی بە چاوی رێزەوە لە خەبات و قوربانیدانیان دەڕوانێت و هەمیشە خۆی بە قەرزاریان دەزانێت”.

بابەتی پێشتر

بای بەهێز زیانی بە تاوەرێكی كارەبا گەیاند

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ بۆ تاكسییەكان جێبەجێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share