قوباد تاڵەبانی: هەتا توندوتیژیی دژی ژنان كۆتایی نەیەت ناتوانین دامەزراوەی خێزان بە بەهێزی و پتەوی بپارێزین

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، “خێزان دۆستی و بەهێزكردنی دامەزراوەی خێزان، لە رێگای بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتی توندوتیژییەوە دەكرێت و هەتا توندوتیژیی دژی ژنان كۆتایی نەیەت، ناتوانین دامەزراوەی خێزان بە بەهێزی و پتەوی بپارێزین و ئەمە پەیام و ئامانجی سەرەكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و خێزانە.”

دەشڵێت، “لە سەردانەكەمدا بۆ ئیدارەی راپەڕین، ئەو بەڕێوەبەرایەتییەم بەسەركردەوە. دەستخۆشیم لێكردن كە چالاكانە و خەمخۆرانە كاردەكەن و هەموو پشتیوانییەكی خۆمم بۆ دەربڕین.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگی داهاتوو ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی عێراق، مانگی داهاتوو ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی. دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی عێراق،…
Total
0
Share