وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024ی بڵاوکردەوە، بەپێی ساڵنامەکە رۆژانی شەممە و هەینیی هەموو هەفتەیەک پشوو دەبێت.

لە خشتەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، “لە رۆژانی 12 تا 17ی 9 ئامادەکاریی و رێنوێنیکردنی خوێندکارە و لە 17ی 9ی 2023 وانەخوێندن دەستپێدەکات”.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكردووە، بۆ وەرزی یەکەمی خوێندن تەنها 83 رۆژ دەوامی فەرمییە و خوێندن لە رۆژی 13ی ئەیلولەوە دەستپێدەکات و هەفتەی یەکەم بریتییە لە ئامادەکاریی و رێنوێنی.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە هەفتەیەکدا تەنها پێنج رۆژ خوێندکاران و مامۆستایان دەچنەوە بۆ خوێندنگەکانیان و دەوام دەبێت و رۆژانی هەینی و شەممە پشووی فەرمییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لەبەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە

بەڕێوەبەرایەتیی بەگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، بەبێ هیچ زیانێکی گیانیی لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆنتڕۆڵبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share