وەزارەتی دارایی: لیستی ناوی زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت رەوانەی بەغداد کرا

لیستی ناوی  13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستیی تایبەتی نوێ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانیان ، ئەمڕۆ بە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، لیستی 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستیی تایبەتی نوێ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو ناوانە بەمەبەستی تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆیان، بۆ حکومەتی عێراق نێردراون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری كرد. وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر پێشوازی…
Total
0
Share