پەرلەمانتارێك كاری لەپێشینەی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە خولی پایزەی پەرلەماندا كۆمەڵێك پرۆژەیاسا هەن كاری لەسەردەكەن، كە زۆرینەیان پەیوەندیی بەژیانی هاوڵاتییان و باشتركردنی دۆخی ژیانیان هەیە.

جەلال محەمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “خولی پایزە دەستیپێكردووەتەوە، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش پرۆژەیاساكان دیاریدەكات كە پەرلەمان كاری لەسەربكات”.

باسی لەوەشكرد، “هەوڵ دەدرێت كۆمەڵێك پرۆژەیاسا كە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی خەڵكەوە هەیە لەم خولە تێپەڕێندرێن بۆ باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان”.

دەربارەی ئەوەی كە كاری لە پێشینەی ئەم خولە چی دەبێت؟ جەلال محەمەد ئاشكرایكرد، لەنێو پرۆژەیاساكاندا، پرۆژەیاسای بودجە، هەمواركردنەوەی یاسای ناوخۆ، هەمواری یاسای وەبەرهێنان و چەند یاسایەكی تایبەت بە مەلەفی نەوت كە بتوانێت چاكسازی لەو بوارەدا بكات، هەن.

لەبارەی ئەوەی كە ئایا كار لەسەر دەستوور دەكرێت؟، ئەندامەكەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان جەختی لەوەكردەوە، “پرسی دەستوور بابەتێكە تا ڕادەیەك كۆدەنگی لەسەرە، بەڵام میكانیزمی كاركردن لەسەری پێویستی بە لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان و ڕێككەوتنی لایەنەكان هەیە”.

دانیشتنەكەی ئەمڕۆ چوارشەممەی پەرلەمانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و…
زیاتر ببینە

پارتی: لەسەر سەردانی شاندی سیاسیی هەرێم بۆ بەغداد یەکێتی و گۆڕانیش ڕاوێژیان بە بارزانی کردووە

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر سەردانی شاندێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد ڕایگەیاند، کۆی وردەکاری و ئامانجی سەردانەکە…
Total
0
Share