وادەی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە ئاشکراکرا

وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق پارەی پێویست بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی هەرێم دەکات و هەر ئەمڕۆش لیستی مووچەی فەرمانبەران رادەگەیەندرێت و دڵنیاییش دەدات هەموو مووچەخۆران بەر لە جەژن مووچە وەردەگرن.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی رابگەیەندرێت.

بە گوێرەی وەزارەتی دارایی هەرێم، هەر کات وەزارەتی دارایی عێراق پارەی پێویست بۆ مووچەی دامودەزگاکان بنێرێت، دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.

سەمیر هەورامی دڵنیایی بە هێزە ئەمنییەکانیشدا و پشتراستی کردەوە، لیستی ناوی مووچەخۆرانی هێزە ئەمنییەکان ئامادەکراوە نەوەک بە کۆد و ئەمڕۆ رەوانەی حکومەتی عێراقی دەکرێت بۆ ئەوەی پارەی پێویستی مووچەکانیان بۆ مانگی نیسان و ئایار رەوانە بکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی مووچەیان، دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ 107 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار کرا و ئەو شوێنانەی ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن بریتین لە: خانەنشینانی مەدەنی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و زیندانیانی سیاسی.

بابەتی پێشتر

چەند کەسێک بە ماتۆرسکیل بۆ ئەنجامدانی حەج بەڕێکەوتوون

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاددەکات و پلەی گەرمی دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share