بەغداد بڕیارێكی لەبارەی هەرێمەوە دەركرد.. “زیان بە دۆخی دارایی هەرێم دەگەیەنێت”

رەوەز ئەحمەد شا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بریارێكی بانكی ناوەندیی عێراق كە راستەوخۆ لە دوای جەژنی قوربانەوە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و پەیوەندیدارە بە هاوردەكردن و چالاكیی بازرگانیی نێودەوڵەتی كە كۆمپانیا و بازرگانی هاوردەكار ناچار دەكات بە دەرهێنانی (كۆدی هاوردەكار) كەئەم كۆدەش تەنها لە (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی عێراق) لە بەغداد دەردەكرێت.

وتیشی، “بەپێی زانیارییەكان لە دوای بەدەستهێنانی ئەم كۆدە دواتر كۆمپانیا بازرگانییەكان دەتوانن چالاكیی بازرگانیی نێودەوڵەتی ئەنجامبدەن”.
ئاشكراشیكرد، بەهۆی ئەم بڕیارەوە كێشەی گەورە بۆ كۆمپانیا و بازرگانانی كوردستان دروستبووە و جووڵەی بازرگانی پەكخستووە لە ئێستادا و لە داهاتوویەكی نزیكدا كێشەی گەورەتر لەبەردەم كۆی چالاكیی بازرگانی و دۆخی دارایی كوردستان بە،گشتی دروستدەكات.

دەشڵێت، “هەرچی زووە پێویستە كوردستان بەر بەم تەنگەژە و كارەساتە ئابوری و بازرگانییانە بگرێت كە پێدەچێت پلانێكی وردی بۆ داڕێژرابێت دژی هەرێمی كوردستان و گەشەی ئابوری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەت بە بازرگانانی قەرزدار ناوێرێت.. وا بڕوات وەرگرتنەوەی قەرز لە سەرمایەداران 100 ساڵی دەوێت

سەرمایەدار و بازرگانانی هەرێمی كوردستان نزیكەی 905 ملیار دینار قەرزاری حكومەتن، كە پێشتر و لەچوارچێوەی “قەرزی ئاسانكاری”دا وەریانگرتووە،…
Total
0
Share