سودانی تەرخانكراوی دارایی پرۆژەیەك بۆ هەڵەبجە زیاددەكات

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت، لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بڕی نیو ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی دەروازەی شار لە هەڵەبجە زیادكرا.

چرۆ حەمەشەریف، نوێنەری هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشاندا بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دەروازەی شاری هەڵەبجە زیادبكرێت.

پێشتر سودانی بڕی یەك ملیار دیناری بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەكە خەرجكرد و چرۆ حەمەشەریف وتی، “پارەكە بووەتە یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار و دەخرێتەسەر حساب بانكیی تایبەت بە پرۆژەكە”.

ئەو پەرلەمانتارە روونیشیكردەوە، پرۆژەی دەروازەی شار فراوانكردنی شەقام و زیادكردنی تا نزیك ناحیەی سیروان و خزمەتگوزارییەكانی دیكەی رێگاوبان لەخۆدەگرێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەت سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ گرێبەستە گشتییەکان خستە بواری جێبەجێکردنەوە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ گرێبەستە گشتییەکانی حکومەتی هەرێم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share