راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێك رادەگەیەنێت كە بڕێك زێڕی ساختەی لە بازاڕەكانی شاری هەولێر ساخكردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، دوای ئەوەی لە لایەن چەند شوێنكارێكی زێڕنگری لە شاری هەولێر ئاگاداركراینەوە كە كەسێك لە چەند دوكانێكی زێڕنگری هەڵساوە بە فرۆشتن و ساغكردنەوەی چەند پارچە زێڕێكی ساختە، دوای ئەنجامدانی بەدوادچوون لە لایەن هێزەكانمانەوە، ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەكەمان دەستنیشان كرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبار خەڵكی وڵاتی سوریایە، دواتر بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری ناوهاتوومان دەستگیركرد، داوا دەكەین هەر كەسێك سكاڵای یاسایی لەسەری هەیە، سەردانی بەڕێوەبەریەتییەكەمان بكات، سوپاسی هاوڵاتییان دەكەین كە هەمیشە هاوكارمانن لە پێدانی زانیاری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە مەرج ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆلاین راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان راگەیاند.…
Total
0
Share