بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پشتبەستوو بە خەڵكە دڵسۆزەكەی دەچێتە هەڵبژاردنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتی پشتبەستوو بە خەڵكە دڵسۆزەكەی و پابەند بە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، دەچێتە هەڵبژاردنەوە و بەهیواوە بەرەو گۆڕانكاری لە حوكمڕانی و گەیشتن بە داهاتوویەكی گەشتر و دادپەروەرانەتر هەنگاو دەنێت.

ئەمڕۆ شەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ د. میران محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی كرد و باسی ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن و ئەركە حزبی و رێكخراوەییەكانیان كرد.

لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەدەمەوەچوونی داواكارییەكانی خەڵك كردەوە و رایگەیاند، یەكێتی پشتبەستوو بە خەڵكە دڵسۆزەكەی و پابەند بە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، دەچێتە هەڵبژاردنەوە و بەهیواوە بەرەو گۆڕانكاری لە حوكمڕانی و گەیشتن بە داهاتوویەكی گەشتر و دادپەروەرانەتر هەنگاو دەنێت، بۆ ئەمەش پێویستە سەرجەم ناوەند و ئۆرگانەكان لەو چوارچێوەیەدا هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە.

هاوکات ستایشی رۆڵ و ماندووبوونی د. میران محەمەدی كرد لە ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی رابردووی و داوایكرد، لەداهاتووشدا بە هەمان رۆحییەت و دڵسۆزییەوە درێژە بە كار و خزمەتەكانی بدات و ئاماژەی بەوەکرد، دڵنیاین هەروا دەبێت و هەنگاوەكانی لەخزمەت ژیانی خەڵكە خۆشەویستەكەمان و كوردستانی ئازیزمان دەبێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی پێنج ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share