بڕیارە ئەمڕۆ پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری بەتەواوی بەڕووی هاوڵاتییاندا بكرێتەوە.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، گەر ئاستەنگ دروست نەبێت، ئەمڕۆ پرۆژەی یەکتربڕی بەردەم باخی بەختیاری بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە.
دەشڵێت، یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی شاری سلێمانی کە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بە تەواوبوونی کێشەی ترافیک و لۆد و قەرەبالغیی دەرەوازەی سلێمانی بە رێژەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.
شارەوانیی سلێمانی باس لەوەشدەكات، پرۆژەكە هەر لەسەرەتاوە بە پشتگیری و پاڵپشتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ئەنجامدراوە.