دیارنەمانی جانتای مامۆستایەکی زانکۆ لە دیداری ئەنجومەنی پارێزگاکان کاردانەوەی لێکەوتەوە

لە دیداری ئەنجومەنی پارێزگاکان کە دوێنێ پێنجشەممە دەستەی دەستپاکیی عێراق رێکیخستبوو جانتای مامۆستایەکی زانکۆ دیارنەما و ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەحمەد مەیالی ئەکادیمیست و مامۆستای زانکۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە، دوێنێ پێنجشەممە بەشداری لە دیداری ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە کە دەستەی دەستپاکیی عێراق رێکیخستبوو، بەڵام لەکاتی پشووەکەدا جانتاکەم لەلایەن یەکێک لە ئامادەبووانەوە لێدزرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کەسێک بە هەڵە جانتاکەی ناوبراوی بردووە، رووداوەکە ئاسایی بووە و پەیوەندی بە دزیکردنەوە نەبوە.

لای خۆیەوە دەستەی دەستپاکی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، بەسە بازرگانیکردن بە ناوبانگی عێراقەوە.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک سنووری خانەقینی هەژاند

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەك بڕیارێكی ئەمریكا وەك جێگرەوەی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد ئاشكرادەكات

بەرپرسانی ئەمریكا ئاشكرایانكرد ویلایەتە یەكگرتووەكان بڕیاریداوە لەسەر كشانەوەی كارمەندانی لە باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد لەجیاتی بەتەواوی داخستنی، ئەم كشاندنەوەیەش…
Total
0
Share