بەگوێرەی پێنوێنی جیهانی، یەک بەرمیل نەوتی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند و نەوتی تەکساسیش نزیک دەبێتەوە لە 76 دۆلار.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 80 دۆلار و پێنج سەنت و نەوتی تەکساسیش بە 75 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات بەراورد بە دوێنێ نرخەکانیان بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بڕیاری درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکو ساڵی 2025 راگەیاند و بەوەش نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.