توێژینەوەیەك: لە داهاتوودا مرۆڤەکان باڵا بەرزتر و جوانتر دەبن

مرۆڤ لە ئایندەدا باڵا بەرزتر و جوانتر دەبێت ژنانیش دەتوانن لە تەمەنێكی پێشتردا منداڵ بخەنەوە، وەك ئەوەی زانكۆی باس-ی بەریتانی دەیڵێت.

توێژینەوەیەك ئاماژە بەو گۆڕانكارییە بنەڕەتییانە دەدات كە لە داهاتوودا ژن و پیاو دەگرێتەوە لەنێویشیاندا گۆڕانكارییە رووكاری و ناوەكییەكان.

ئەگەر وێنەی مرۆڤێكی سەر بە مرۆڤە سەرەتاییەكان (نیاندەرتاڵ) ببینن، دەزانین كە شێوە و روخساریان زۆر جیاوازە لە مرۆڤی سەردەمی ئێستا.

رەنگە پاش سەدان ساڵ مرۆڤی ئایندە وەك چۆن ئێمە تەماشای مرۆڤی هۆمۆ یان نیاندەرتاڵ دەكەین، بەوجۆرە لە ئێمە بڕوانن.

بەشێوەیەكی دیكە تائێستا شێوە و روخساری مرۆڤ لە بەردەم گۆڕانكاریدایە، ئەمە ئەو پرسەیە كە زانایانی زیندەزانی لە زانكۆی باس لە ئینگلتەرا جەختی لەسەردەكەنەوە و، ئەوان ئەو رێگا سەیرەیان ئاشکراکرد کە مرۆڤ لە سەدەکانی داهاتوودا لەڕووی گەشەوە بەسەریدادێت، لەوانەش دووگیانبوونی ژنان لە تەمەنێكی زووتردا.

بابەتی پێشتر

نەخۆشخانەی منداڵانی سۆران لە بارەی ناونانی منداڵەکانیانەوە دایکان و باوکان ئاگاداردەکەنەوە

بابەتی دواتر

گروپێکی دەگمەنی خوێن لە عێراق دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share