حکومەتی عێراق پشووەکانی جەژنی قوربانی دیاریکرد و لە 16ی مانگەوە دەستپێدەکات.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پشووەکانی جەژن بڕیاریدا و رۆژی یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024 تاوەکو 20ی حوزەیرانی 2024 بەهۆی جەژنی قوربانەوە لە دامودەزگا حکومییەکان پشووی رەسمییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە 23ی حوزەیرانی 2024 دەوامی رەسمی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان دەستپێدەکاتەوە.