عەلی رەئوف: هیچ رێگەچارەیەک بۆ دامەزراندنی وانەبێژان نەماوە

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم رایگەیاند، لەدوای پەسەندکردنی خشتەی بوجەی 2024 هیچ رێگەچارەیەک بۆ دامەزراندنی وانەبێژان نەماوە.

عەلی رەئوف رایگەیاند، لە ناو خشتەی بودجە بە هیچ جۆرێک ناوی مامۆستایانی وانەبێژی تێدانییە، هیچ بڕە پارەیەک دیارینەکراوە بۆ ئەو توێژە، بەهیچ جۆرێک پارەدارکردنی بۆ وانەبێژان و پلەی بەرزکردنەوە گرێبەستەکانی تێدانییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها یەک رێگە هەیە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ئەویش ئەوەیە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مامۆستایانی وانەبێژ، ناو و زانیارییەکانیان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی لەرێگەی خۆیەوە لە رێگەی تیمی دیوانی چاودێری عێراق وردبینی دەکات بەو زانیارییانەی بۆی هاتووە، دوای ئەو داواکارییە دەنێرێت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی عێراقدایە بەپێی ماددەی 60 لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 دەسەڵاتی داوە بە ئەنجومەنی وەزیران خودی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پارە زیاد بکات بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ، پلەی بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکانی هەرێم.

ئاشکراشیکرد، ئەو هەنگاوەی باسمکردووە بە رێکەوتنی سیاسی، بەچوونی شاندی هەرێم بۆ بەغداد دەکرێت.

بابەتی پێشتر

بەسەرهاتی ئەو كورسییەی لەڕێیەوە رزقی دوكانداران دابەشكراوە؟

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلاری کاشی زیادکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی ژنێك لە هەولێر دۆزرایەوە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان تەرمی ژنێكیان لە نزیك تونێلی میراوە دۆزیوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەیانی ئەمڕۆ بڵاویكردەوە،…
زیاتر ببینە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: ده‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ بكرێته‌وه‌ و ناوه‌ستین تا به ‌ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى لیواكان كۆبووه‌وه‌ و ڕێنوێنیكردن “چاوكراوه‌تر و به‌ پلان و ته‌كنیكی نوێی جه‌نگییه‌وه‌، ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان…
Total
0
Share