دانیشتووانی لاجان راگوێزران

لەژێر فشاری هێزەکانی پارتی دانیشتووانی گوندی لاجان ماڵەکانیان چۆڵکرد وبەرەو دەرەوەی گوندەکە راگوێزران.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لەبەیانی ئەمڕۆوە ئەو هێزەی ماوەی دوو رۆژە لە لاجان جێگیرکراون داوایان لە خەڵکی گوندەکە کردووە ماڵەکانیان جێبهێڵێن، دواتر کاتێک خەڵکی بەگوێرەی پێویست بەدەم داواکەیانەوە نەچوون لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە بانگەوازی چۆڵکردنەکەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکەی پارتی دانیشتووانی گوندەکەیان ناچارکردووە لە شوێنێکی نزیک لە هێزەکە کۆببنەوە، کە ژن و منداڵ و نەخۆشیشیان لەناودایە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share