بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 20 کاتژمێر وەستا، دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووکانەوە دەستیپێکردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوێنێ بەهۆی کاری پاکردنەوەی وەرگری هێڵی یەکی ئاوی دووکان – سلێمانی بۆ ماوەی 20 کاتژمێر پڕۆژە وەستا، لە ئێستادا دابەشکردنی ئاو ئاساییە.

دوێنێ دووشەممە وەرگری هێڵی یەکی ئاوی دووکان بە پاشماوەی گەشتیاری پیسبووبوو و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە پاککرایەوە.

بابەتی پێشتر

کۆتا کاروانی حاجیانی هەرێم بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون

بابەتی دواتر

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 407 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share