سودانی و کابینەکەی دەیانەوێت ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر هەمواری بودجە بدات

ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00 ی پاشنیوەڕۆ بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی خۆی سازبکات وەک ئەوەی لە کارنامەی ئەنجومەنەکەدا ئاماژەی پێکراوە، سودانی و کابینەکەی چاوەڕوانی پەسەندکردنی خشتەکانی هەمواری بودجەن لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، بەڵام روون نییە، ئایا ژمارەی ئەندامانی دانیشتنەکە رێژەی یاسایی تەواو دەکات یاخود نا.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی وتووە، “محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق و چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەکانیان بۆ پەسەندکردن و دەنگدان لەسەر هەمواری خشتەی بودجە چڕکردووەتەوە و دەیانەوێت پێش دەستپێکردنی پشووی وەرزی یەکەمی یاسادانان، بودجە پەسەندبکرێت”.

بەهۆی چوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ حەج، ئەگەری ئەوە هەیە نەتواندرێت رێژەی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە تەواو بکرێت و بە وتەی دکتۆر بڕیار رەشید، بەشێک لە ئەندامانی لایەنە سونییەکانیش بایکۆتی دانیشتنەکانیان کردووە.

پشووی وەرزی یەکەمی یاسادانان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ مانگێک  دواخرا، خۆی بڕیاربوو رۆژی 9ی5ی 2024 پشووەکە دەستپێبکات، بەڵام بە دوو هۆکار دواخرا، یەکەم دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە و دووەم، پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەی 2024

بابەتی پێشتر

دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی: ئاگرەکەی گەڕەکی کازیوەی دوو ماڵ نەبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share