وەزارەتی کارەبا: بۆ وەرزی هاوین بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکات

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، “بۆ وەرزی هاوین بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکات”.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی دادپەروەری لە دابەشکردنی کارەبا لە نێوان پارێزگاکان درا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بەرنامەی کارەبا و لە وەرزی هاویندا بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەکانی بازیان و خەبات و ماس زیاددەکرێت، و هەوڵ دەدرێت یەکەیەکی دیکەی وێستگەی کواشی بە گازوایل بەگەڕبخرێت و چاککردنەوەی یەکەکانی وێستگەکانیش ئەگەر زۆر پێویست نەبێت نەخرێتە وەرزی هاوین.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تیمەکانی هێڵەکانی پاڵەپەستۆی بەرز وێڕای ئەوەی چاکسازییان لە هێڵەکانی کارەبا کردووە، لە ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تەکنیکی، هەروەها بڕیاری کارپێکردن و تەواوکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەک لە شارەکان درا.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ

بابەتی دواتر

بڕیار رەشید: پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share