وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد بكەین بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدابووە بەزووترین كات كێشەكە چارەسەربكرێت و و دەشڵێت، “ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد بكەین بەمەبەستی چارەسەری ئەم بابەتە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بە نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، ئێمە وەكو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدا بووین بەزووترین كات كێشەكە چارەسەربكرێت و نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جیهانەوە بۆ دەرەوە هەناردەبكرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە چەندینجار سەردانی بەغدامان كردووە و لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان و هەروەها لەگەڵ لیژنەی حكومەتی فیدراڵ لە هەرسێ وەزارەتی نەوت و پلاندانان و دارایی كۆبووینەوە و كۆنووسەكەشی واژووكرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوایینجار لە رۆژانی 19 و 20ی مانگی ئایار لیژنەكە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كۆبووەوە، ئێستا چاوەڕێین ئەنجامی كۆبوونەوەی لیژنەكە دەربچێت، هەروەها ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد بكەین بەمەبەستی چارەسەری ئەم بابەتە.

بابەتی پێشتر

نووسینگەی سودانی: رێككەوتن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كرا

بابەتی دواتر

هەولێر.. لەسەر رێگایەكی سەرەكی بارهەڵگرێك وەرگەڕا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share